Rawan Subhi Obaidullah
07 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 10 نیسان 2022
دھۆک - AA
شەپۆلێکی خۆڵبارین شاری دهۆکی گرتووەتەوە.
هەڵکردنی با بەخێرایی، بووەتە ھۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و ئاسمانی شاری دھۆک بەتەواوی بە چینێکی چڕی خۆڵبارین داپۆشراوە و مەودای بینین بەھۆی خۆڵبارینەوە کەمبووەتەوە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دھۆک، دکتور عەبدوڵڵا ئێحسان بە ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند "خۆڵبارین کاریگەریی بۆسەر تەندروستیی مرۆڤ ھەیە، بەتایبەتی کۆئەندامی ھەناسەدان و دروستکردنی هەناسەسواری".
دکتور عەبدوڵڵا ئێحسان گوتیشی: "باشترە ھاووڵاتی ئەگەر بۆ کارێکی گرنک نەبێت لە ماڵ دەرنەچێت و دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکان دابخەن".
ھەروەھا بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی پارێزگای دھۆک، ئومێد مایی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "کاریگەری ئەم شەپۆلە تا سبەی دوای نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت".