Zana Natık Kerem
26 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2022
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندورستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، بەھۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە دوێنێ شەممە بەچڕی ژمارەیەک پارێزگای ئەو وڵاتەی گرتەوە، دوو ھەزار و ٢٥٠ کەس تووشی ھەناسەسواریی بوون.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، دوێنێ شەممە شەپۆلێکی خۆڵبارین بەچڕی ژمارەیەک پارێزگای ئەو وڵاتەی گرتەوە کە بەھۆیەوە، دوو ھەزار و ٢٥٠ کەس تووشی ھەناسەسواریی بوون.
راشیگەیاندووە، ئەو کەسانەی کە بەھۆی خۆڵبارینەکەی دوێنێ تووشی ھەناسەسواریی بوون، گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەریان وەرگرتووە.
دوێنێ شەممە، شەپۆلێکی خۆڵبارین بەچڕی ژمارەیەک پارێزگای عێراقی گرتەوە.