Zana Natık Kerem
07 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2022
هەولێر - AA
بەهۆی نالەباری رەوشی کەشوهەوا و خۆڵبارینی چر، پارێزگای نەینەوا ئەمڕۆی کردە پشوو لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتدا.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی پارێزگای نەینەوا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە داوە "بڕیاردرا ئەمڕۆ دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگاکانی پارێزگاکە بکرێتە پشوو".
راشیگەیاندووە کە پشووەکە فەرمانگا خزمەتگوزاری و تەندروستییەکان ناگرێتەوە.
ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆڵێکی خۆڵبارین رووبەرێکی فراوانی عێراقی گرتووەتەوە و ئەمڕۆ کاریگەری خۆڵبارینەکە گەیشتووەتە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.