Sarmand Hameed
07 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2022
هەولێر-AA
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی عومرەکارێکی هەرێمی کوردستان لە شاری مەککە لە سعوودیە راگەیاند.
لەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژه بهوه كراوه، عومرەکارێک بەناوی فاتیمە حەسەن رەسوڵ کە پیشەی مامۆستایە و دانیشتووی شاری رانیەیە، بەھۆی نەخۆشی لە شاری مەککە کۆچی دوایی کردووە.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ئەو عومرەکارە کردووە و داوای لێخۆشبوونی لە خودا بۆ کۆچکردوو کردووە.