Abdullah Abdulmanaf Shukur
02 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2021
هه‌ولێر - AA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە کە ئەو ناسەقامگیرییەی لە کەشی ناوچەکەمان ھەیە، تەوژمێکی بای چالاک و بەرزبوونەوەی بارستاییەکی چڕی تۆزوخۆڵ ناو سەنتەری شاری ھەولێری گرتووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە، ئەو ناسەقامگیریەی لە کەشی ناوچەکەمان دا ھەیە بەردەوامی دەببێت بە تایبەت لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان نمە بارانی کەم و ھەندێک جاریش ھەورە تریشقەیش دەبێت و ئەگەری پروشکە باران لە سەنتەری پارێزگاکان دەبێت.
ئاماژەی بەوەیشکردووە کە، کاریگەری ئەو کەشە ناسەقامگیرە بەردەوامی دەبێت بۆ سبەی سێشەممە بەڵام ئاستی دابارینەکە کەم دەبێتەوە و زیاتر ئاسمان بە نیمچە ھەوری دەبێت .
به‌هۆی خۆڵبارینه‌كه‌وه، ژماره‌یه‌ك زۆر له‌و عاره‌بانه و ده‌ستگێڕانه‌ی له‌سه‌ر شۆسته‌ی شه‌قامه‌كانی شار هه‌بوون، شوێنه‌كه‌یان چۆڵكرد و ژماره‌یه‌كیش له كاسبكاره‌كان دوكانه‌كانییان داخست، ئێستایش تۆز و خۆڵبارینه‌كه به‌رده‌وامیی هه‌یه.