Sarmand Hameed
02 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2021
هەولێر - AA
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل له میانی پێشوازیكردنی له كونسوڵی نوێی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، ستایشی رۆڵ و كاریگه‌ری ئه‌مریكا و راوێژكارانی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته‌ی کرد له پاڵپشتی و هاوكارییه‌كانیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه و سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، شۆڕش ئیسماعیل پێشوازیی له كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، رۆبه‌رت پالادینۆ و شاندێکی سه‌ربازیی یاوه‌ری کرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه بریكاری وه‌زاره‌ت، سه‌ربه‌ست له‌زگین و ئه‌مینداری گشتی وەزارەت، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده و سوپاسالاری پێشمەرگە، فه‌ریق جه‌مال محەمەد و راوێژكاری سه‌ربازیی و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كان ئاماده‌یبوون، وه‌زیری پێشمه‌رگه، ستایشی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی ئێستا و رابردووی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی كرد كه رۆڵی به‌رچاو و كاریگه‌ریان گێڕاوه له هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانیان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان له ناوچه‌كه‌دا.
له به‌شێكی دیکەی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووە: "به‌گه‌رمی پێشوازیی لەو لێكتێگه‌یشتنه‌ی ئه‌م دوایه‌ی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریكا ده‌كه‌ین، كه نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی تێدا به‌شداره"، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: "ئه‌و هه‌نگاوه جێی ستایش و بایه‌خی ئێمه‌یه، ئه‌و پێشهاته سه‌لمێنه‌ری پابه‌ندبوونتانه به ئه‌مه‌كی و پێكه‌وه كاركردنی دڵسۆزانه له هه‌مبه‌ر پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه‌دا".
شۆڕش ئێسماعیل بە کونسوڵی گشتیی ئەمریکای راگەیاندووە "به‌رده‌وامیتان له پاڵپشتی و هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئاراسته‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانمان تۆكمه‌تر ده‌كات".
لەلای خۆیەوە كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، ئاشكرای كرد، بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه له پشتگیری و پشتیوانی و هاوكاری و یارمهتیهكانمان بۆ حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێم و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، گوتیشی: "ده‌مانه‌وێت له میانی كاری داهاتووماندا، فاكته‌رێكی گرنگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بین له به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولادا".
به‌تاوتوێكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌ت و دوایین هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌وپێشوه‌چوونی ئه‌و پڕۆسه‌یه و پرسی ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق كۆتایی به‌كۆبوونه‌وه‌كه هات.