عێراق

لاهور جەنگی ئەو تۆمەتانەی قبوڵ نییە کە ئاڕاستەی کراون و هەڕەشەی رووبەڕووبوونەوە دەکات

لاهور جەنگی ئەو تۆمەتانەی دراونەتەپاڵی قبوڵ ناکات و دەشڵێت رێگای دادگا دەگرێتەبەر و لە ئەگەری هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیشیدا هەڕەشەی ئەوە دەکات کە بەرەنگاری ئەو هێزانە دەبێتەوە کە دەیانەوێت دەستگیری بکەن.

Rewa Mahmood Hasan  | 02.08.2021 - نوێکردنەوە : 03.08.2021
لاهور جەنگی ئەو تۆمەتانەی قبوڵ نییە کە ئاڕاستەی کراون و هەڕەشەی رووبەڕووبوونەوە دەکات

As Sulaymaniyah

سلێمانی-AA

لاهور جەنگی ئەو تۆمەتانەی دراونەتەپاڵی قبوڵ ناکات و دەشڵێت کە رێگای دادگا دەگرێتەبەر و لە ئەگەری هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیشیدا هەڕەشەی ئەوە دەکات کە بەرەنگاری ئەو هێزانە دەبێتەوە کە دەیانەوێت دەستگیری بکەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ ٢ی ئابی ٢٠٢١، هاوسەرۆکی لەکارخراوی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لاهور جەنگی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی و لەهەژماری خۆی پەیامێکی لەسەر دوایین گۆڕانکارییەکانی دوای ٨ی تەمووزی نێو حیزبەکەی بڵاو کردۆتەوە.

لە پەیامەکەدا ئاماژەی بەوە کراوە کە پێشتر دەسەڵاتەکانی خۆی رادەستی هاوسەرۆکی یەکێتی کردووە، تا ئەو کاتەی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی حزبی پێکبهێندرێت بۆ دەرخستنی راستی و دروستیی ئەو تۆمەتانەی کە لێرە و لەوێ دەخرێنە پاڵ، ناوبراو دەڵێت،''بەڵام بە داخەوە وادیارە بە هۆی ڕێگریکردنەوە حزبەکەم نەیتوانیوە ئەو لیژنەیە پێک بهێنن و دوای نائومێدبوونم لە مەکتەبی سیاسیی حزبەکەم بڕیارمدا کە پەنابەرم بۆ بەردەم دادگای سلێمانی و داوا بکەم کە هەموو ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵم لە رێگەی دادگاوە یەکلایی بکرێتەوە.''

لە کۆتایی پەیامەکەیدا لاهور جەنگی دەنگۆی ئەوە بڵاو دەکاتەوە کە لە ئێستادا پێی راگەیەندراوە کوردستان بە جێبهێڵێت و دەڵێت، ''بە پێچەوانەوە وادیارە بڕیاریانداوە بە زەبری هێزی حکوومی هەڵبکوتنە سەر ماڵەکەم و لە کوردستان دوورم بخەنەوە.''

لەکۆتاییدا لاهور جەنگی ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو بریاری داوە وڵات بەجێنەهێڵێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın