Heman Hussein Yaseen
10 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2026
هەولێر - AA
کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر لەگەڵ وەزیری پێشووی دەرەوەی عێڕاق و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ھۆشیار زێباری کۆبووەوە و تێیدا تاوتوێی دۆخی سیاسیی ئێستای عێڕاق و ناوچەکەیان کرد.
کۆنسوڵخانەی گشتی تورکیا لە ھەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە کە کۆنسوڵی گشتی ئەرمان تۆپچو لەگەڵ وەزیری پێشووی دەرەوەی عێڕاق و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ھۆشیار زێباری کۆبووەوە و تێیدا تیشک خرایە سەر پێشھاتەکانی ناوچەکە و بارودۆخی سیاسی ئێستای عێراق.
ڕاشگەیاندراوە کە کۆنسوڵی گشتی ئەرمان تۆپچو سوپاسی پێشوازیی و میواندارییەکەی ھۆشیار زێباری کردووە.