Fakhradin Ibrahim Mohammad
23 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2021
هەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی ئیسپانیا لە عێراق، پێدرۆ مارتینیز ئەڤیال کرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارەکەدا، مەسرور بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی شانشینی ئیسپانیا کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە لە ئەرکەکانیدا لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ئیسپانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.
لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی ئیسپانیا، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕیوە، بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی کۆنسولخانەی ئیسپانیا لە هەولێر بکەنەوە.