Zana Natık Kerem
02 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2021
ھەولێر ــ AA
وەزیری کارەبای عێراق، ماجد حەنتوش لەگەڵ وەزیری وزەی ئێران، رەزا ئەردەکانیان ھاوکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان لە بواری کارەبا و غاز تاوتوێ کرد.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە کە ماجد حەنتوش لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئێران لەگەڵ رەزا ئەردەکانیان-دا کۆبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، ھاوکارییە ھاوبەشەکانی نێوان بەغدا و تاران لە بواری کارەبا و غازدا، تاوتوێکراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزیری کارەبای عێراق، ماجد حەنتوش بەسەردانێک گەیشتە تاران پایتەختی ئێران.