Zana Natık Kerem
02 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2021
ھەولێر ــ AA
لە گرتووخانەیەک لە پارێزگای موسەننا باشووری عێراق، ٢١ زنیدانیکراو ھەڵاتن کە لەنێویاندا تۆمەتبارانی تیرۆر و بازرگانانی ماددەی ھۆشبەر ھەن.
لەمبارەیەوە ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویکردەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢١ زیندانیکراو لە گرتووخانەی ھیلال لە ناحیەی ھیلال سەربە پارێزگای موسەننا ھەڵاتوون، بەڵام ١٠یان لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراونەتەوە.
لای خۆیەوە پارێزگاری موسەننا، ئەحمەد مەنفی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزە ئەمنییەکان لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن بە ئامانجی دەستگیرکردنی زیندانییە ھەڵاتووەکان.
راشیگەیاندووە "وەک رێوشوێنێکی یاسایی، فەرمانمانداوە بە دەستگیرکردنی سەرجەم ئەفسەرانی گرتووخانەکە تا ئەو کاتەی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی رووداوەکە تەواو دەبن".