Ramal Mahmood
10 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
وەزیری دادی تورکیا، بەکر بۆزداغ:
-"(لەبارەی بانگەشەی ئازار و ئەشکەنجەدان و خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانییەکان) ئەو کەسانەی ئەم قسانە دەکەن دەیانەوێت تورکیا ناشیرین بکەن. بەتایبەت وەک هەماهەنگی و هاوکاری بۆ فەتۆ و رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە کەمپینێکی جدی بە نووسینی ئەو راپۆرتانە لەدژی تورکیا بەڕێوە دەبەن و دەیانەوێت تورکیا لەگۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بەتەنها جێبهێڵن. لەتورکیاش بەداخەوە جەهەپە و هەدەپە پشتگیری ئەو کەمپینە دەکەن".
- "ئێمە هەرگیز رێگە نادەین لەزیندان و گرتووخانەکانی تورکیادا بە خراپی مامەڵە لەگەڵ زیندانیان بکرێت و ئازار و ئەشکەنجە بدرێن. ئەگەر لەشوێنێک شتی وا روویدا بێت با ناوی شوێنەکەمان پێ بڵێن. تا زوو بچین بۆی. با ناوی ئەو کەسە بڵین ئەو کارەی کردووە تا بۆی بچین. با بڵێن کە کێیە ئەوەی ئازار و ئەشکەنجە دراوە تا بچینە لای. هیچ زانیارییەک نادەن بڵێن لەفڵان شوێن لەگەڵ فیسار کەس بەمجۆرە ئەو کارە کراوە. مادام دەڵێن زیندانییەکان ئازار و ئەشکەنجە دەدرێن و خراپ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، ناونیشانەکانمان بدەنێ لە چ شوێنێک شوێنمان پێ ناڵێن. ئێ بڵین چ کاتێک روویداوە دیسان دەیبینمەوە ئەوەشمان پێ ناڵێن بەڵام دەڵێن 'ئەوە هەبووە'، ئێ مادام سەرەداوێکمان بدەنێ کە ئەوە بسەلمێنێت. دواتر دێن و تورکیا تاوانبار دەکەن. شتی وا نابێت. ناو و ناونیشانمان بدەنێ ئەگەر رێوشوێنی پێویستمان نەگرتەبەر ئەوکات وەرن و تاوانبارمان بکەن".
وەزیری دادی تورکیا، بەکر بۆزداغ لەبارەی بانگەشەی ئازار و ئەشکەنجەدان و خراپ مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانییەکان گوتی: "ئەو کەسانەی ئەم قسانە دەکەن دەیانەوێت تورکیا ناشیرین بکەن. بەتایبەت وەک هەماهەنگی و هاوکاری بۆ فەتۆ و رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە کەمپینێکی جدی بە نووسینی ئەو راپۆرتانە لەدژی تورکیا بەڕێوە دەبەن و دەیانەوێت تورکیا لەگۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بەتەنها جێبهێڵن. لەتورکیاش بەداخەوە جەهەپە و هەدەپە پشتگیری ئەو کەمپینە دەکەن".
وەزیری داد، بەکر بۆزداغ لەبارەی پێشهاتەکان بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
بۆزداغ باسی لە بانگەشە و پڕوپاگەندەکانی ئازاردانی کرد و رایگەیاند کە لە زیندانەکان بەهیچ جۆرێک زیندانییەکان ئازار و ئەشکەنجە نەدراون و بەخراپی مامەڵەیان لەگەڵ نەکراوە. گوتی: "ئەو کەسانەی ئەم قسانە دەکەن دەیانەوێت تورکیا ناشیرین بکەن. بەتایبەت وەک هەماهەنگی و هاوکاری بۆ فەتۆ و رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە کەمپینێکی جدی بە نووسینی ئەو راپۆرتانە لەدژی تورکیا بەڕێوە دەبەن و دەیانەوێت تورکیا لەگۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بەتەنها جێبهێڵن. لەتورکیاش بەداخەوە جەهەپە و هەدەپە پشتگیری ئەو کەمپینە دەکەن".
بۆزداغ بە هێنانە بەر باسی ئەوەی ئەو کەمپینە درێژکراوەی ئەم رێکخراوانە دەیانەوێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پشتگیر ئەندامانی رێکخراوەکان بەدەست بهێنن و ئەمە بەگشتگیرتر بڵاوبکەنەوە، گوتی: "ئێمە هەرگیز رێگە نادەین لەزیندان و گرتووخانەکانی تورکیادا بە خراپی مامەڵە لەگەڵ زیندانیان بکرێت و ئازار و ئەشکەنجە بدرێن. ئەگەر لەشوێنێک شتی وا روویدا بێت با ناوی شوێنەکەمان پێ بڵێن. تا زوو بچین بۆی. با ناوی ئەو کەسە بڵین ئەو کارەی کردووە تا بۆی بچین. با بڵێن کە کێیە ئەوەی ئازار و ئەشکەنجە دراوە تا بچینە لای. هیچ زانیارییەک نادەن بڵێن لەفڵان شوێن لەگەڵ فیسار کەس بەمجۆرە ئەو کارە کراوە. مادام دەڵێن زیندانییەکان ئازار و ئەشکەنجە دەدرێن و خراپ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، ناونیشانەکانمان بدەنێ لە چ شوێنێک شوێنمان پێ ناڵێن. ئێ بڵین چ کاتێک روویداوە دیسان دەیبینمەوە ئەوەشمان پێ ناڵێن بەڵام دەڵێن 'ئەوە هەبووە'، ئێ مادام سەرەداوێکمان بدەنێ کە ئەوە بسەلمێنێت. دواتر دێن و تورکیا تاوانبار دەکەن. شتی وا نابێت. ناو و ناونیشانمان بدەنێ ئەگەر رێوشوێنی پێویستمان نەگرتەبەر ئەوکات وەرن و تاوانبارمان بکەن".
بۆزداغ ئەوەی خستەڕوو کە یەکەیەکیان لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی سزا و گرتووخانەکان داناوە بۆ پەیوەندیکردن و زانیاریدانی هاووڵاتییان لەو بارەیەوە، گوتی: "لەهەر گرتووخانە و زیندانێکی تورکیا شتی وا رووبدات هاووڵاتییان دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن و زانیاریمان لەبارەیەوە بدەنێ. ئەگەر هەواڵەکە راست بێت ئەوە رێوشوێنی پێویست دەگرینە بەر. ئەگەر واش نەبێت ئەوا رایگشتیی ئاگادار دەکەینەوە. بەردەوام لەڕەوشی راگەیاندنەکان دەکۆڵمەوە و هەوڵدەدەین راستی رووداوەکان لەڕای گشتیی بگەیەنین. جارێکی دیکە دەمەوێت جەخت لەسەر ئەوە بکەمەوە کە ئەگەر لەشوێنێک مامەڵەی خراپ لەگەڵ زیندانیان کراوە و ئازار و ئەشکەنجە دراون ئەو شوێنەمان پێ بڵێن کێ کردوویەتی، لە کێی کردووە بۆچی کردوویەتی و چ کاتێک کردوویەتی، ئەگەر رێوشوێنی پێویستمان نەگرتەبەر ئەوکات وەرن و تۆمەتبارمان بکەن".