عێراق

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سەلیم جبوری

- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، لەگەڵ سەرۆکی پارتی گردبوونەوەی مەدەنی بۆ چاکسازیی "عەمەل"، سەلیم جبوری کۆبوویەوە.

Zana Natık Kerem  | 12.04.2021 - نوێکردنەوە : 12.04.2021
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و سەلیم جبوری

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، لەگەڵ سەرۆکی پارتی گردبوونەوەی مەدەنی بۆ چاکسازیی "عەمەل" سەلیم جبوری کۆبوویەوە.

نووسینگەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانەوە بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی لە سێیەم رۆژی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ سەلیم جبوری کۆبووەتەوە.

دوێنێ یەکشەممە، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە دووەم رۆژی سەردانەکەی بۆ بەغدا بە جیا لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمە، عەممار حەکیم و سەرۆکی بەرەی رزگاری و پەرەپێدان، ئوسامە نوجێفی و ئەمینداری گشتیی پرۆژەی نیشتمانیی عێراقی، جەمال زاری و سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی و سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، ھادی عامری و سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسر، حەیدەر عەبادی و سەرۆکی دەستەی سیاسیی رەوتی سەدر، نەسار روبێعی کۆبوویەوە.

ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردبوویەوە کە لە کۆبوونەوەکاندا راشکاوانە و بە کراوەیی دۆخی سیاسیی و ئابووری و ئەمنیی عێراق و بەرەنگارییە جیاکانی بەردەم وڵات، پەیوەندییەکانی ھەولێرـبەغدا و گفتوگۆی نێوانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان، مەترسییەکانی تیرۆر و ھەڕەشەکانی داعش، پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە و جیھان، ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق و دۆخی ناوچەکە بەگشتی، تاوتوێ کرابوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın