Zana Natık Kerem
12 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، عادل عەبدولمەھدی کۆبوویەوە.
نووسینگەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستانەوە بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی لە سێیەم رۆژی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ عادل عەبدولمەھدی کۆبووەتەوە.
پێشتر سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە سێیەم رۆژی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆکی پارتی گردبوونەوەی مەدەنی بۆ چاکسازیی "عەمەل"، سەلیم جبوری کۆبوویەوە.