Zana Natık Kerem
20 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2020
هەوڵێر ــ AA
سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی رایگەیاند، پێویستە مامەڵە لەگەڵ ئەو تەحەدییانە بكەن كە لەئێستادا لە بواری هونەری نەوەك سیاسی بەرەوڕووی پارێزگاكان بوونەتەوە.
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە لیژنەی باڵای هەماهەنگیی نێوان پارێزگاكان، بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی كۆبووەتەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە لە كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی رایگەیاندووە، پێویستە مامەڵە لەگەڵ ئەو تەحەدییانە بكەن كە لەئێستادا لە بواری هونەری نەوەك سیاسی بەرەوڕووی پارێزگاكان بوونەتەوە.
ئاماژە بەوەیشدراوە كە لە كۆبوونەوەكەدا، مستەفا كازمی تیشكی خستووەتە سەر رەوشی ئێستای عێراق و رایگەیاندووە "لەئێستادا عێراق لە بواری ئابووری، تەندروستیی و ئەمنی بە رەوشێكی هەستیاردا تێپەڕدەبێت و گەلی عێراقیش داواكاریی هەیە و بۆیە هەرچی و هەوڵ و توانمان هەیە بۆ تێپەڕاندنی تەحەدییەكان و جێبەجێكردنی داواكارییەكانی گەل دەیخەینەگەڕ".
گوتیشی: "دەبێت بە یەك تیم كار بكەین و هەوڵی زیاتر بدەین بۆ ئەوەی داواكارییەكانی گەلەكەمان جێبەجێ بكەین".