Sarmand Hameed
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی پێشوازی لە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تۆتاڵ، پاتریک بۆیانیە و شاندێکی یاوەری کرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانی دیدارەکەدا کە وەزیری نەوت، ئیحسان عەبدولجەبار ئامادەی بوو، باس لە هەنگاوەکانی پەرەپێدانی هاوبەش و هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ لە بواری نەوت و غاز و وەبەرهێنان لە بواری غاز بۆ سوود وەرگرتن لە وزەی کارەبا کراوە.
لەلای خۆیەوە، پاتریک بۆیانیە سوپاسی کازمی کردووە بۆ ئەو دیدارە و جەختی لە ئامادەیی کۆمپانیاکە بۆ وەبەرهێنان لە بواری نەوت کردووەتەوە.
جێی ئاماژەیە، کۆمپانیای تۆتاڵ یەکێکە لە کۆمپانیاکانی گەورەکانی فەڕەنسا کە بواری نەوت کار دەکات.