Sarmand Hameed
10 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2020
هەولێر - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکار پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، مستەفا کازمی کرد.
بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، خولوسی ئاکار لە رێگەی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە کازمی کردووە بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاکار هیوای سەرکەوتنی بۆ کازمی خواستووە لە ئەرکی تازەیدا و هیوایشی خواستووە پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بدرێت بۆ رووبەرووبوونەوە ئاڵنگارییەکان بەتابیەت لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنادا.
لەلای خۆیەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی سوپاسی وەزیری بەرگریی تورکیای کردووە و هیوای خواستووە تورکیا پێشکەوتن و بەرەپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.