Sarmand Hameed
28 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2020
بەغدا - AA
راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، مستەفا کازمی بەڵێنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەردی لە وڵات دا.
مستەفا کازمی کە هاوکات سەرۆکی دەزگای هەواڵگرییە، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە حکوومەت کار دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە نەدراوە.
کازمی لە میانی پێشوازییکردنی لە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاندووە کە ئەوانیش هاوبەشن لە دەربازکردنی عێراق لەو قەیرانانەی کە لە ئێستادا پێیدا تێپەڕدەبێت.
مستەفا کازمی سێیەم کەسایەتییە کە لەلایەن سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح رابسپێردرێت بۆ پێکهێنانی حکوومەت، دوای ئەوەی هەریەک لە محەمەد تۆفیق عەللاوی و عەدنان زورفی دوای راسپاردنیان لەلایەن بەرهەم ساڵح، کشانەوەیان لەو ئەرکە راگەیاند.