Dmitri Chirciu
28 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2020
مۆسكۆ - AA
وەزيرى دەرەوەى رووسيا، سێرگى لاڤرۆڤ رایگەیاند، ئەوان راگەياندنى خۆ بەسەرۆک ناساندنی سەرۆكى هێزە نا شەرعييەكانى رۆژهەڵاتى ليبيا خەليفە حەفتەر پەسەند نەكردووە.
لاڤرۆڤ، لە دواى كۆتاييهاتنى كۆبوونەوە نافەرمييەكەى وەزيرانى دەرەوەى ئەنجوومەنى BRICS (وڵاتانى خاوەن خێراترين گەشەى ئابوورى لە جيهاندا) كە لە بەڕازيل، رووسيا، هيندستان، چين و باشوورى ئەفريقيا پێكدێت لە رێگەى ڤيديۆ كۆنفرانسەوە، لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا باسى قەيرانى ليبياى كرد.
لاڤرۆڤ، دەربارەى بڕیاری تاكلايەنە خۆ بەسەرۆک ناساندنی حەفتەر گوتى: "رووسیا ئهمه پهسهند ناكات. ئەو قەيرانەى كە لە پرۆسەى چارەسەریی پرسی ليبيادا هەيە، پاساو نييە بۆ وەرگرتنى بڕيارى تاكلايانە".