Sarmand Hameed
14 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2020
هەولێر - AA
راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق،مستەفا کازمی لە سی و دووەمین ساڵیادی كارەساتی ئەنفال-دا رایگەیاند "گەل سەرچاوەى شەرعییەتە و ئەو دەسەڵاتەى دەستدرێژی بکاتە سەر گەلى خۆى، شەرعییەت لە دەست دەدات".
مستەفا کازمی لە سی و دووەمین ساڵیادی كارەساتی ئەنفال-دا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەهەدوو زمانی عەرەبی و کوردی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە.
کازمی نووسیوویەتی: "بە خەم و ئازارەوە یادى تاوانەکانى ئەنفال دەکەینەوە کە رژێمى دیکتاتۆرى دژى هاووڵاتییانى بێ تاوانى کورد ئەنجامیدان. گەل سەرچاوەى شەرعییەتە و ئەو دەسەڵاتەى دەستدرێژی بکاتە سەر گەلى خۆى، شەرعییەت لە دەست دەدات".
راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، مستەفا کازمی راشیگەیاندووە: "تیمارکردنى برینەکان و دروستکردنى ئایندە ئەرکى عیراقییە نیشتمانپەروەرەکانە".
