Heman Hussein Yaseen
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٠٠ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ٢٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ٥٧ ھەزار و ٣٦٥ حاڵەت و گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە، دوو ھەزار و ٤٠ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و ٦٠٩ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە و دەرەنجام ٩٠٠ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
پارێزگای ھەولێر، ٣١٧ تووشبوو، چوار حاڵەتی گیانلەدەستدان.
پارێزگای سلێمانی، ٣٠٢ تووشبوو، ھەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان.
ئیدارەی گەرمیان، ٣٢ تووشبوو، دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان.
پارێزگای دھۆک، ٢٣٠ تووشبوو، شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان.
پارێزگای ھەڵەبجە، ١٩ تووشبوو، دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٢٩ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە، ھاوکات لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٥٣٦ ھەزار و ٥٢٧ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٥٧ ھەزار و ٣٦٥ تووشبوو کە ٢١ ھەزار و ١٣ لە ھەولێر، ١٨ ھەزار و ٤٩٩ لە سلێمانی، ١٥ ھەزار ٨٣٣ لە دھۆک و دوو ھەزار و ٢٠ لە ھەڵەبجە بووە، لەنێویاندا دوو ھەزار و ٤٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٦٠٩ لە ھەولێر، ھەزار و ٣٣ حاڵەت لە سلێمانی، ٣٤٥ لە دھۆک و لە ٥٣ حاڵەت ھەڵەبجە بووە.