عێراق

کازمی: "خوێنی هیشام هاشمی لە ئەستۆی مندایە و بەفیڕۆ ناچێت"

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند، هیشام هاشمی خاوەنی هەڵوێستی نیشتمانی بوو، خوێنی هیشام و هەموو ئەوانەی بە ناحەق کوژراون، بەفێڕۆ ناچێت.

Sarmand Hameed  | 09.07.2020 - نوێکردنەوە : 10.07.2020
کازمی: "خوێنی هیشام هاشمی لە ئەستۆی مندایە و بەفیڕۆ ناچێت"

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کازمی رایگەیاند، هیشام هاشمی خاوەنی هەڵوێستی نیشتمانی بوو، خوێنی هیشام و هەموو ئەوانەی بە ناحەق کوژراون، بەفێڕۆ ناچێت.

مستەفا کازمی شەوی رابردوو سەردانی ماڵی شرۆڤەکاری بواری ئەمنیی، هیشام هاشمی کرد کە ئێوارەی رۆژی دووشەممەی رابردوو لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی زەیونە لە شاری بەغدا، تیرۆر کرا.

کازمی لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ماڵی هاشمی کە کەسوکارەکەی لە پێشوازییدا بوون رایگەیاند: "هاشمی خاوەنی هەڵوێستی نیشتمانی بوو، خوێنی هیشام و هەموو ئەوانەی بە ناحەق کوژراون، بەفێڕۆ ناچێت".

کازمی رووی قسەکانی کردە منداڵەکانی هاشمی و گوتی: "باوکتان پاڵەوان بوو، شانازیی پێوە دەکەین، هەموو جیهان شانازی بە باوکتانەوە دەکات، بینیتان لەناوخۆ و دەرەوەی عێراق نیگەران بوون بە شەهیدبوونی باوکتان".

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی ئەنجامدەرانی تیرۆرکردنی هاشمی گوتی: "عێراقییەکان ئازان، ئەم هەڵسوکەوتە هەڵسوکەوتی عێراقی نییە، هیچ عێراقییەک نییە عێراقی بکوژێت".

گوتیشی: "ئەوانەی ئەو کارەیان ئەنجامدا ترسنۆکن، هیشام ئازا بوو، تەنها راستییەکانی دەگوت، شەقامێکمان بەناوی شەهید هیشام هاشمی نا، تاوەکو مێژووەکەی بە نەمری بمێنێتەوە، ئەوانەی هیشامیان کوشت کۆتاییان پێدەهێنرێت، بەڵام هیشام و ناوەکەی بە زیندووی دەمێننەوە، ئەمەش شانازییە".

سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاند: "خوێنی هیشام لە ئەستۆی مندایە، ئەوانەی هیشامیان کوشت مێژوویان کەمە، مێژووی شەهیدان و مێژووی هیشام دوور و درێژە".

مستەفا کازمی ئامادەیی خۆی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک بۆ ئەندامانی خێزانەکەی هاشمی نیشاندا و رایگەیاند دەرگای نووسینگەکەی لەبەردەمیاندا کراوەیە.

لە بەرامبەردا ئەندامانی خێزانی هیشام هاشمی و کەسوکارەکەی سوپاسی مستەفا کازمییان کرد بۆ ئەو سەردانەی.

رۆژی دووشەممەی رابردوو، شرۆڤەکاری بواری ئەمنیی، هیشام هاشمی لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە ناوچەی زەیونە لە بەشی رەسافەی شاری بەغدا درایە بەر دەستڕێژی گوللـە و تیرۆرکرا.

تیرۆرکردنی هاشمی لەسەر ئاستی ناوخۆ و ناوچەکە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا. 


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın