Rewa Mahmood Hasan
09 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2020
سلێمانی - AA
سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند کە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر مەرزەکە دادەخەن.
سەرپەرشتیاری مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، لیوا مەریوان قەرەداخی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند دوای ئەوەی کە شەپۆلێکی بەلێشاوی گەشتیاران لە دیوی ئێرانەوە بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی رابەری کۆچکردووی تەریقەتی قادری کەسنەزانی، بەشێوەیەکی نایاسایی خۆیان کردووە بە دەروازەکەدا، لەسەر فەرمانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی، مەرزەکە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر دادەخرێت.