Zana Natık Kerem
09 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق گەیشتنی کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر راگەیاند.
لەمبارەیەوە کۆمپانیای گشتیی بەبازاڕکردنی دەرمان و پێدوایستییە پزیشکییەکان سەربە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە، کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جۆری فایزەر، گەیشتووەتە عێراق بێ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەی دۆزەکان بکات و ھاتووە:
"ڤاکسینەکان لە رێگای ساردکەرەوەی تایبەتەوە رەوانەی بنکە و فەرمانگەکانی تەندروستیی لە پارێزگاکانی عێراق و پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کراون".
لە ١١ی مانگی نیسانی رابردوودا ، یەکەم کاروانی ڤاکسینی فایزەر لە ئەمریکاوە گەیشتبووە عێراق.
بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا، یەک ملیۆن و ١٠٨ ھەزار و ٥٥٨ کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش ١٥ ھەزار و ٧٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٩٨ ھەزار و ٦٢٦ کەسیش چاکبوونەتەوە.