کوژرانی چالاکوانێکی مەدەنی لە کەربەلا باشووری عێراق
سوپای عێراق: "چالاکوانی مەدەنی، ئیھاب جەواد وەزنی لە شاری کەربەلا، کوژراوە".
Arbil
ھەولێر ــ AA
سوپای عێراق رایگەیاند کە چالاکوانی مەدەنی، ئیھاب جەواد وەزنی لە شاری کەربەلا باشووری عێراق کوژراوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پۆلیسی کەربەلا، ھەوڵەکانی بە ئامانجی دەستگیرکردنی بکوژانی ئیھاب جەواد وەزنی چڕکردووەتەوە و ھاتووە:
"ھەر دوای کوژرانی ئیھاب جەواد وەزنی، پۆلیسی کەربەلا تیمێکی تایبەتی بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەسەر تاوانەکە، پێکھێناوە".
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە کوشتنی ئیھاب جەواد وەزنی رانەگەیاندووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن