Zana Natık Kerem
09 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی وەزارەتی ناوخۆی راسپارد لەوەی بەزووترین کات بکوژانی چالاکوانی مەدەنی، ئیھاب جەواد وەزنی ئاشکرا بکات.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەوداوە کە مستەفا کازمی لە میانی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیراندا، وەزارەتی ناوخۆی راسپاردووە لەوەی بەزووترین کات بکوژانی چالاکوانی مەدەنی، ئیھاب جەواد وەزنی ئاشکرا بکات و گوتی:
"بکوژانی ئیھاب جەواد وەزنی، ئێستا وا بیر دەکەنەوە کە لە دەستی دادگا رزگاریان دەبێت، بەڵام بە پێچەوانەوە ھەوڵەکانمان بۆ دەستگیرکردنی ھەموو ئەو کەسانەی کە ھەوڵ دەدەن رەوشی ئاسایشی گشتیی بشڵەژێنن، خستووەتەگەڕ".
بەپێی راگەیەنراوەکە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی گوتیشی: "تاوانباران لە ھەوڵەکانیان بۆ خوڵقاندنی گرژی و ئاڵوزی مایەپووچ بوون، بۆیە ئێستا پەنایان بردووەتە بەر بە ئامانجکردنی چالاکوانان، بەڵام یاسا سزایان دەدات".
پێشتر سوپای عێراق رایگەیاندبوو کە چالاکوانی مەدەنی، ئیھاب جەواد وەزنی لە شاری کەربەلا، کوژراوە.