Hemın Othman Mohammed
02 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2019
به‌غدا - AA
له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له پارێزگای زیقاری باشووری عێراق دژ به حكوومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چن، پێنج كه‌س كوژران كه یه‌كێكیان پۆلیسه.
به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كانی زیقاره‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له ئه‌نجامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له‌و خۆپیشاندانانه‌ی به هۆی ''گه‌نده‌ڵی، بێ كاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتیی'' سازده‌كرێن، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها له خۆپیشاندانه‌كانی زیقاردا پۆلیسێك گیانی له‌ده‌ستدا و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. باس لهوهشدهكرێت برینی هه‌ندێك له برینداران سه‌خته.
- هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستڕێژی گولـلە ده‌كه‌ن
گه‌واهیده‌ران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی له ناوه‌وه و به‌رده‌می ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای زیقار كۆبوونه‌وه‌ته‌وه ده‌ستڕێژی گولـلە ده‌كه‌ن.
ئاماژه بهوهشدهكهن به‌رپرسانی ئه‌منیی پارێزگاكه له كاتژمێر ٢٠:٠٠ه‌وه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان راگه‌یاندووه.
- هه‌شت كوژراو له دوو رۆژدا
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و خۆپیشاندانانه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه كه دوو رۆژه درێژه‌ی هه‌یه، به‌رز بووه‌وه بۆ هه‌شت كه‌س.
دوێنێش به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی هێزه ئه‌منییه‌كان له خۆپیشاندانه‌كانی دژ به حكوومه‌تدا سێ كه‌س كوژران و زیاتر له ١٠٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی دژ به حكوومه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چن، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بۆ پاراستنی دام و ده‌زگا حكوومییه‌كان و نوێنه‌رانی دیپلۆماسی، سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانی خسته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
- پچڕانی ئینته‌رنێت له ژماره‌یه‌ك پارێزگا
له كاتێكدا ده‌ستوه‌ردانی هێزه ئه‌منییه‌كان درێژه‌ی هه‌یه له‌و خۆپیشاندانه‌ی دژ به حكوومه‌ت له به‌غدای په‌یته‌ختی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چن، هێڵی ئینته‌رنێت له پایته‌خت و چه‌ند پارێزگایه‌ك پچڕاوه.
هاوكات حكوومه‌ت تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك تویته‌ر، فه‌یسبووك، ئینستاگرام و وه‌تسئه‌پی له عێراق راگرتووه.