Rawan Subhi Obaidullah
18 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2022
دھۆک - AA
چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆمەڵگەی دکۆرێ سەر بە ناحیەی سنونێ لە سنووری قەزای شنگال تەقەیان لە ھێزێکی سوپای عێراق کردووە.
لەمبارەیەوە فەرماندەی فەرماندەیی شنگال، قاسم شەشۆ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "لە کاتێکدا سوپای عێراق بەنیازبووە بازگەیەک لەسەر رێگای سەرەکی ئەو کۆمەڵگەیە دابمەزرێنێت، چەکدارانی پەکەکە رێگریان لێ کردووە و بەچەک رووبەڕوویان بوونەتەوە".
قاسم شەشۆ ھەر لەمبارەیەوە زیاتر گوتیشی: "لەم رووبەڕووبوونەوەیەدا چەکدارانی پەکەکە تەقەیان لە ھێزەکەی سوپای عێراق کردووە و سوپاش وەڵامی داونەتەوە. ئەوەی تا ئێستا دیارە لە ئەنجامی ئەم رووبەڕووبوونەوەیەدا سێ ھاووڵاتی سڤیل برینداربوون و ئێستاش شەڕەکە راوەستاوە".
سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە لە رووبەڕبوونەوەکەدا ژمارەیەک چەکداری ھەردوو لایەن برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی شنگال کراون.