Zana Natık Kerem
10 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2017
ئەنبار ــ AA
شانەی راگەیاندنی جەنگی سوپای عێراق رایگەیاند كە بە هۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق، ١٠٠ چەكداری داعش لە ناوچە بیابانەكانی پارێزگای ئەنبار كوژران.
لە بەیاننامەیەكی شانەكەدا هاتووە "فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق، ١١ هێرشی ئاسمانیان كردووەتەوە سەر ئامانج و حەشارگەكانی داعش لە قەزاكانی، عانە و قایم لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار".
شانەی ناوبراو راشیگەیاندووە لە هێرشە ئاسمانییاندا، شانەی داعش بۆردومان كران كە بە ئاراستەی بەغدا كاریان دەكرد.
شانەی راگەیاندنی جەنگی سوپای عێراق روونیشی كردووەتەوە كە بە هۆی بۆردومانەكانەوە، ٤٧ تیرۆریست لە عانە و ٥٣ی دیكە لە قایم كوژراون و هەورەها ژمارەیەك كارگەی دورستكردنی بۆمب و مووشەك و بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێل و شوێنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەی داعش خاپوور بوون.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە دوێنێ سێشەممە سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكانی باكوور و باشووری قەزای روتبە رۆژئاوای پارێزگای ئەنباری راگەیاند.