Mohammed Baqi Hussein
10 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2017
واشنتۆن - AA
كۆشكی سپی رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی FBI، جەیمس كۆمی له ئه‌ركه‌كه‌ی دوورخستووه‌ته‌وه.
به پێی بەیاننامەیەکی كۆشكی سپی، وه‌زیری دادی ئه‌مریكا، جێف سێشنس و رۆد رۆسنستهینی جێگری پێشنیاز تەمەنیان كردووه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی كۆمی 56 ساڵ له ئه‌ركه‌كه‌ی و تره‌مپ پێشنیازه‌كه‌ی جێبه‌جێكردووه.
له ده‌قی بەیاننامەكهدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، "FBI یه‌كێكه له باڵاترین و شكۆدارترین دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌مڕۆ به ده‌ستپێكێكی نوێ داده‌نریت بۆ دامه‌زراوه‌كه".
هه‌روه‌ها له بەیاننامەكهدا راگه‌یه‌نراوه کە ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه بۆ دانانی سه‌رۆكی نوێی FBI ده‌كرێت، به‌ڵام ورده‌كاریی هۆكاره‌كانی لادانی جەیمس كۆمی باسنه‌كراوه.
FBI سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه بوو له بانگه‌شه‌كانی ده‌ستێوه‌ردانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا. كۆمی هه‌فته‌ی رابردوو له كۆنگرێسی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌كان وه‌ڵامی پرسیاری سیناتۆره‌كانی دابووه‌وه.
جەیمس كۆمی مانگی ئه‌یلوولی 2013 له لایه‌ن سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، باراك ئۆباماوه پۆستی سه‌رۆكی FBI پێدرا.