Bekir Aydoğan
19 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2022
هه‌ولێر – AA
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، ئایدن مه‌عروف رایگه‌یاند، ئه‌تابه‌گی هه‌ولێریی ده‌وڵه‌تی سه‌لجوقی، موزه‌فه‌ره‌دین کۆکبری هێمای پێكه‌وه‌ژیانه.
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان له ٨٦٨همین ساڵوه‌گه‌ڕی له دایكبوونی سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین کۆکبری-دا، گڵكۆی ناوبراوی به‌سه‌ر كرده‌وه.
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی رايگه‌یاند، سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین کۆکبری له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی سه‌لجوقی مه‌زن (١١٥٤-١٢٣٣) فەرمانڕەوای هه‌ولێر و مووسڵ بووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه کۆکبری به‌بێ هیچ جیاكارییه‌ك به‌شێوه‌یه‌ی دادپه‌روه‌رانه خزمه‌تی ته‌واوی خه‌ڵكی كردووه و بووه‌ته هێمای پێكه‌وه‌ژیان.
ئایدن مه‌عروف سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له سه‌رده‌می سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین کۆکبری چه‌ندین مزگه‌وت بونیاد نراون و مزگه‌وتی سه‌رقه‌ڵای هه‌ولێریش له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه بونیاد نراوه و گوتی: "سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین زۆر خزمه‌تی ئایینی ئیسلام و مرۆڤایه‌تی كردووه، هه‌روه‌ها بۆ بواری كولتووری و زانستیش پشتیوانێكی به‌هێز بووه".
- ئه‌و حوكمڕانه‌ی یادكردنه‌وه‌ی ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری كرده نه‌ریت
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، ئایدن مه‌عروف ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بوونه نه‌ریتی یادكردنه‌وه‌ی ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر بۆ سه‌رده‌می حوكمڕانی سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین کۆکبری ده‌گه‌ڕێته‌وه و گوتی: "سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین کۆکبری یه‌كه‌مین كه‌س بووه كه به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌رمان له جیهانی ئیسلامی مه‌ولودی خوێندووه‌ته‌وه. ١٩ی نیسان رۆژی له‌دایكبوونی ئه‌وه. لێره‌وه داوا له هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌ین كه پێویسته ئه‌مه وه‌ك نه‌ریتێكی لێ بكرێت. چونكه ئه‌م كه‌سایه‌تییه مه‌زنه له سه‌رده‌می خۆیدا زۆر خزمه‌تی ئیسلام و مرۆڤایه‌تی كردووه. ئه‌مه‌یش بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه و توركمانه‌كانیش شانازییه‌كی گه‌وره‌یه".