Zana Natık Kerem
21 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2017
نەینەوا ــ AA
گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، عەمید یەحیا رەسول راگەیاند كە لە چوارچێوەی پێشڕەوییەكانیان لە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی رۆژئاوای مووسڵ، هێزەكانیان ناوچەیەكی ستراتیجیان لە رۆژئاوای شارەكە كۆنتڕۆڵكردووەتەوە.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، یەحیا رەسول گوتی: "هێزەكانی فیرقەی ٩ی زرێپۆشی سوپا توانیویانە لە زنجیرە چیاكانی عەتشانە رۆژئاوای مووسڵ ناوچەیەكی ستراتیجی كۆنتڕۆڵ بكەنەوە كە داعش وەك شوێنێك بۆ پاڵاوتنی نەوتی خاوی دزراو لە ناحیەی گەیارە و بەقاچاغبردنی بۆ سووریا بەكاری دەهێنا".
یەحیا رەسول گوتیشی: "هەر لە ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكەدا، هێزەكانی عێراق ژمارەیەك تانكەری گواستنەوەی نەوت و هەروەها عەمباری نەوتیان دۆزیوەتەوە".
گوتەبێژەكەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئاماژەی بەوەشدا كە داعش بۆ پارەداركردنی كردەوە و هێرشەكانی، پارەیەكی زۆری لە پاڵاوتنی نەوت و فرۆشتنی لە بازاڕی رەش لە سووریا دەست دەكەوت.