Dlshad Saifaalddin Ahmed
26 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2019
سلێمانی ـ AA
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەناو گەڕەكێكی قەزای چەمچەماڵ (65 كیلۆمەتر رۆژئاوای سلێمانی) شەڕوپێكدادان لە نێوان دوو بنەماڵەدا، روویدا.
قایمقامی چەمچەماڵ، رەمەك رەمەزان لەو بارەیەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "شەڕەكە بە هۆی كێشەی زەوی و زارەوە لە گەڕەكی ئاشتی لە نێوان دوو بنەماڵە روویداوە، بەو هۆیەوە پێنج کەس لە هەردوو بنەماڵەکە برینداربوون".
رەمەك رەمەزان ئاماژەی كرد بەوەی كە هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و دۆخەكەیان كۆنترۆڵكردووە و چەند كەسێك لە هەردوولا دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە لەسەر رووداوەكە دەستیپێكردووە، بریندارەكانیش بۆ چارەسەركردن رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراون.