Dlshad Saifaalddin Ahmed
18 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2018
سلێمانی ـ AA
گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، كاروان محەمەد لەو بارەیەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەكی سلێمانی-كەركووك لە نزیك ناحیەی تەكیە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، رووداوێكی هاتوچۆ روویدا و بەو هۆیەوە چوار كەس گیانیان لەدەستداو چواری دیکەش برینداربوون.

كاروان محەمەد گوتی: "رووداوەكە لە نێوان تەكسییەک لە جۆری جیلی و مینی پاسێک لە جۆری هیوندای بووە، بە هۆی خێرایی لێخوڕین و لەدەستدانی كۆنترۆڵەوە تەكسییەكە چووەتە سایدی بەرامبەر و خۆی بە ئۆتۆمبێلی بەرامبەردا كێشاوە، بەو هۆیەوە هەردوو شۆفێرەكە و دوو سەرنشینی تەكسییەكە گیانیان لەدەستداوە و چوار كەسی دیکەش برینداربوون".