Melda Altakhan,Hemın Othman Mohammed
03 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2016
به‌غدا - AA
شه‌قامی ره‌شید له به‌غدای پایته‌ختی عێراق كه له سه‌رده‌می عوسمانی‌دا دروستكراوه، دوای ته‌واوبوونی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بینا مێژوویه‌كانی، سه‌رله‌نوێ به‌رووی هاووڵاتیاندا كرایه‌وه.
دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه، كه له‌لایه‌ن شاره‌وانی به‌غداوه ئه‌نجامدرا، رێوڕه‌سمێك بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كه رێكخرا.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ئۆتۆمبێل، ماتۆرسكیل و ئهسپوعهرهبانهی ئه‌نتیك به‌كارهێنران و فۆلكلۆری تایبه‌ت به به‌غدا نمایش كرا.
له میانه‌ی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، ئەمینى به‌غدا، زیكرا عەلوش، گوتاریكی پێشكه‌ش كرد و، تیایدا ئاماژه‌ی به مێژووی شه‌قامه‌كه و سه‌رده‌می سیاسیی كرد و، باسی له‌وه كرد كه ده‌ست به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قام و كۆلانه‌كانی دیكه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ن كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره پشتگوێ خراون زۆربه‌یان تێکچوون.
شه‌قامی ره‌شید، كه به ده‌ستپێكی زۆریك له پێشهاته سیاسیی و كۆمهڵايهتییهكان له به‌غدا ناسراوه، له سه‌رده‌می عوسمانی‌دا له‌لایه‌ن والی به‌غدا، خه‌لیل پاشاوه دروستكراوه و، ژماره‌یه‌كی زۆر مزگه‌وت، كتێبخانه، خان و حه‌مامی تێدایه كه ساڵانێكی زۆر لهمهوپێش دروستكراون.