Fakhradin Ibrahim Mohammad
13 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2020
بەغدا - AA
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لیوا یەحیا رەسول رایگەیاند کە هێزێکی سوپای عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ دژە تێرۆری هەرێمی کوردستان، سێ تۆمەتباریان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردووە.
لیوا یەحیا رەسول لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، هێزێکی سەربە فەوجی کۆماندۆی فەرماندەیی فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا، بە هەماهەنگی لەگەڵ دژە تێرۆری هەرێمی کوردستان و پشت بەستن بە زانیاری دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەکانی فیدرالی، سێ تۆمەتباریان لە شاری چەمچەماڵ سەربە پارێزگای سلێمانی دەستگیر کرد.
لە راگەیەنراوەکەدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژە بەوە دراوە کە دەستگیرکراوەکان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوون.