Rawan Subhi Obaidullah
04 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2023
دهۆك - AA
شاندێكى هۆزه‌كانى توركيا كه پێكهاتبوون له ٤٠ سه‌رۆك هۆز به‌شدارييان لە پرسەی پێنج هاووڵاتییەکەی دانیشتووی دهۆکدا كرد كه ٤٥ رۆژ پێش ئێستا لە شاری ماردین لە تورکیا کوژران.
سه‌رۆكى فيدراسيۆنى هۆزه‌كانى توركيا، راسم ئاسلان له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا له شارى دهۆك ئاماژه به‌وه‌كرد كه ئه‌مڕۆ ئه‌وان وهكو٤٠ سه‌رۆك هۆز له وڵاتى توركياوە سەردانی شارى دهۆكیان کردووە بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له پرسه‌ى پێنج هاووڵاتييه‌كه بكه‌ن و گوتى: "ئێمه هه‌موومان به رووداوه‌كه نیگەران بووين، رووداوه‌كه له سه‌ر خاكى توركيا روویداوە، تۆمه‌تبارانى دۆسیەکە بە سزای خۆیان دەگەیەندرێن، ئێمه‌ش به‌رده‌وام به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ين".
ئه‌مه دووه‌م شاندى كه‌سايه‌تى توركيايه بۆ پرسى رووداوه‌كه‌ى ماردين دێنه دهۆك، رۆژی ٢٢ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣يش شاندێکی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و رۆشنبیران كه له ٢٠ كه‌س پێكهاتبوون لە ماردینەوە سەردانی دهۆکیان کرد بۆ ئەوەی سەرەخۆشیی خۆیان بە کەسوکاری قوربانییانی رووداوەکە بگەیەنن و به‌شدارييان له پرسه‌كه‌ى پێنج هاووڵاتيیهكهدا كرد.
سه‌رۆك هۆزى رێكانيان محه‌مه‌د كهلحێ ئاغا، له كۆنگره رۆژنامهوانیيهكهدا گوتى: "رووداوه‌كه له سه‌ر خاكى توركيا روویداوە، ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانى رووداوه‌كه ئاشكرا بكرێن، توركيا وڵاتێكى پێشكه‌وتووه و عه‌داله‌ت له‌و وڵاته‌دا به‌رقه‌راره، ده‌مانه‌وێت راى گشتى لێى ئاگادار بێت كه ئه‌گه‌ری رووداوه‌كه چى بووه، بزانين رووداوه‌كه رووداوێكى تيرۆریستى بووه، يان پرسێكى سياسیيه، تاوه‌كو ئێستا ئێمه هيچ له ئه‌نجامه‌كان نازانين، له‌سه‌ر كه‌يسه‌كه چه‌ند تۆمه‌تبارێک ده‌ستگيركراون، ده‌مانه‌وێت به‌مافى خۆيان بگه‌ن".
بەرەبەیانی رۆژی ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە ناوچەی یەنیکۆی رێگای ئارتوکڵو-نسێبین لە پارێزگای ماردین، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە، هێرشی چەکداریی کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک کە تابلۆکەی پارێزگای دهۆک بوو و پێنج كه‌س كه خه‌ڵكى پارێزگاى دهۆک بوون، كوژران.
نه‌جم عه‌بدولا كه باوكى مه‌لا عه‌بدولا رێكانى له رووداوه‌كه كوژراوه، له كۆنگره رۆژنامهوانيیهكهدا گوتى: "هه‌موو جارێک ئێمه داكوكيمان له‌وه كردووه كه ده‌بێت تاوانباران ئاشكرا بكرێن، چونكه خه‌ڵكى ئێمه به‌رده‌وام له هه‌رێمى كوردستان بۆ خوێندن و چاره‌سه‌رى پزيشكى ده‌چێته وڵاتى توركيا، ده‌بێت بزانرێت بۆچى ئه‌مانه كوژراون، خه‌ڵكێک نیگەرانە، ئێمه له‌و بڕوايه‌داين رووداوى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى شه‌شى شوباتى توركيا بووەته هۆى ئه‌وه‌ى خاوبوونەوەیەک بكه‌وێته ئه‌م كه‌يسه، داواكارين په‌له بكرێت له ئاشكراكردنى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م رووداوە و بۆ راى گشتى ئاشکرا بکرێن".