Zana Natık Kerem
05 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2023
هەولێر – AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند "ده‌بێت يهكڕيزى، تهبايى، يهكترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌كاركردن، بكه‌نه هه‌وێنى سه‌ركه‌وتن و داهاتوويهكى باشتر بۆ گه‌له‌كه‌مان".
نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی راپەڕینی ساڵی ١٩٩١دا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "يادى سى و دوو ساڵه‌ى راپه‌ڕينه مه‌زنه‌كه‌ى ئازارى ١٩٩١ له خانه‌واده سهربهرزهكانى شههيدانى راپه‌ڕين و ته‌واوى شههيدانى كوردستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ته‌واوى گه‌لى كوردستان، به هه‌موو پێكهاتهكانييهوه پيرۆز ده‌كه‌م، به‌ڕێز و شكۆوه يادى شه‌هيدان دهكهينهوه، سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين".
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "راپه‌ڕين ههستانێكى مێژوويى و يهكلاكهرهوهى جهماوهريى سهرتاسهريى گه‌لى كوردستان بوو به هه‌موو چين و توێژ و پێكهاتهكانييهوه كه به پشتگيريى پێشمه‌رگه و به‌ره‌ى كوردستانى له دژى سته‌م و زۆردارى راپه‌ڕى. پێشمه‌رگه و رۆڵه‌كانى كوردستان بۆ ئازادى، بۆ ژيان و داهاتوويهكى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان گيانيان خسته سه‌ر ده‌ست و به‌ره‌نگارى مه‌رگ بوونه‌وه".
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا، راپەڕینی بە دەستکەوتێکی گەورەی بۆ گەلی کوردستان لەقەڵەم داوە و رایگەیاندووە "يهكڕيزى و تهبايى، هه‌وێنى سه‌ركه‌وتنى راپه‌رين بوو كه هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى گه‌لى كوردستانى له ئازادى، په‌رله‌مان، حكوومه‌ت، فيدراڵیى و چه‌سپاندنى مافه‌كانى له ده‌ستوورى عێراقى فيدراڵییدا بهديهێنا، ئێستاش گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاته و هێز و لايه‌نه سياسييهكانييهوه، ده‌بێت وانه‌ى سه‌ركه‌وتن له راپه‌ڕين وه‌ربگرن، ده‌بێت يهكڕيزى و تهبايى و يهكترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌كاركردن، بكه‌نه هه‌وێنى سه‌ركه‌وتن و داهاتوويهكى باشتر بۆ گه‌له‌كه‌مان.
له‌م ياده شكۆدارهدا، دووپاتى دهكهينهوه كه هه‌موو هه‌وڵ و توانا‌مان بۆ ئه‌وه ده‌بێت، هه‌موو پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ به‌ديهێنانى ئامانجه پيرۆزه‌كانى راپه‌ڕين و ئه‌و خهونانهى شه‌هيدان له پێناوياندا گيانیان به‌خشى. وه‌ك چۆن له راپهڕيندا پێكه‌وه سهركهوتين، گه‌لى كوردستان به هه‌موو ره‌نگ و پێكهاتهكانيیهوه سه‌ركه‌وت، ئێستاش سه‌ركه‌وتن و مسۆگه‌ركردنى داهاتوويهكى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان، ته‌نيا و ته‌نيا يهكڕيزى و تهبايى و پێكهوهيى و يهكترقبووڵكردنه".
لە پێنجی ئاداری ١٩٩١دا، راپەڕین لە شاری رانیە سەربە پارێزگای سلێمانی سەریهەڵدا و دواتر خەڵکی پارێزگاکانی سلێمانی، دهۆک و هەولێر لەدژی دامودەزگاکانی رژێمی بەعس لە عێراق راپەڕین و لە ٢٠ی ئاداری راپەڕین شاری کەرکووک-یشی گرتەوە و خەڵکی شارەکە راپەڕینیان ئەنجامدا.
دواتر هێزەکانی سەربازیی رژێمی پێشووی عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە راپەڕینی تیادا ئەنجامدرا، دەست پێ کرد و بەمەیش زۆرینەی خەڵکی ئەو پارێزگایانە کۆچیان کرد و روویان لە وڵاتانی دراوسێی عێراق لەوانەش تورکیا وئێران کرد.
دوای کۆچی ملیۆنی هاووڵاتییان، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لەسەر داوای فەڕەنسا هێڵی دژەفڕینی لەسەر ناوچەکانی باکووری عێراق دانا بەمەیش پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک لەژێر دەسەڵاتی هێزە کوردییەکاندا مایەوە.
دواتر پرۆسەی هەڵبژاردن ئەنجامدرا و پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک ئیدارەیەکی سەربەخۆ پێکهێنرا.