عێراق

پەیوەندیی تەلەفۆنی بەرهەم ئەحمەد ساڵح و مایک پۆمپیۆ

- سەرکۆماری عێراق، به‌رهه‌م ئەحمەد ساڵح و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکەو جیهانیان تاوتوێ کرد.

Aref Yousef  | 19.01.2020 - نوێکردنەوە : 20.01.2020
پەیوەندیی تەلەفۆنی بەرهەم ئەحمەد ساڵح و مایک پۆمپیۆ

Iraq

بەغدا -AA

سەرکۆماری عێراق، به‌رهه‌م ئەحمەد ساڵح و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار لەمیانی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، باس لە دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە و جیهان کراوە، ھاوکات جەختیشکراوەتەوە لەسەر پێویستی پاراستنی سەروەری عێراق و رێزگرتن لە بڕیاری سەربەخۆیی نیشتمانی.

هەروەها ئاماژەی بەوەداوە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، جەختکراوەتەوە لەسەر پێویستی هێورکردنەوەی رەوشەکە و دانبەخۆداگرتن لەڕێگای گفتوگۆی بونیادنەر بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان، بەجۆرێک ببێتە بنەمای ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا، ھەروەھا تاوتوێی هاریکاری و هەماهەنگی هاوبەش کراوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و رێگانەدان بە دووبارە خۆڕێکخستنەوەی تیرۆریستان و دروستکردنی مەترسی بۆسەر ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و جیهان.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ تویتێکی سەبارەت بە ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بڵاوکردەوە.

مایک پۆمپیۆ رایگەیاندووە کە وڵاتەکەی پابەندە بە کەمکردنەوەی گرژییەکان و هێورکردنەوەی رەوشەکە لە عێراق.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ هەروەها نووسیوویەتی "جارێکی دیکە سەبارەت رۆڵی گرنگ و هەمیشەیی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە رێکخراوی داعش لە شەڕ و بەڕەنگاربوونەوەی رێکخراوەکە لەگەڵ سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح قسەم کردووە".



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın