Rewa Mahmood Hasan
25 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2019
واشنتۆن - AA
جێگری سەرۆکی ئەمریکا مایک پێنس پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی ئەنجام دا.
لە راگەیەندراوێکی کۆشکی سپیدا ئاماژە بەوە دراوە کە زانیاری لە سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی وەرگیراوە سەبارەت بە ئاسایشی ناوچە جێناکۆکەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و حکوومەتی ناوەندی عێراق.
لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا پەیامی پاڵپشتی ئەمریکا بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان لە پاش سەرکەوتن بەسەر داعشدا دووپات کراوەتەوە و لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "جێگری سەرۆک مایک پێنس، سوپاسی سەرۆکوەزیران بارزانی و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقی کرد، بۆ هەوڵەکانی پشتگیری لە پێکهاتە ئایینییەکان کە رووبەڕووی کۆمەڵکوژی داعش بوونەوە و خاوەندارێتی ژمارەیەکی زۆر پەنابەریان کردووە. دوولایەن، تاوتوێی پرسی زیانگەیاندن بە سەروەریی و سەقامگیری عێراقیان تاوتوێی و جەختیان لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسییانە کردووەتەوە و باس لە قوڵ کردنەوەی هاریکاری نێوان ئەمریکا و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کراوە".