Sarmand Hameed
31 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی، بۆ كۆچی دوایی پارێزگاری پێشووی کەرکووک، نەجمەدین كەریم پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی مەسعود بارزانی هاتووە: "بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی د. نەجمەدین كەریم ـم پێ گەییشت. بەم هەواڵە زۆر دڵتەنگ و خەمبار بووم".
سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری نەجمەدین كەریم کردووە و خۆی بە هاوبەشی خەمیان زانیووە.
لە کۆتایی پەیامەکەی مەسعود بارزانی هاتووە "لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت".
پارێزگاری پێشووی کەرکووک و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان، نەجمەدین عومەر کەریم دوای مانهوهی چهند رۆژێک له یەکێک لە نهخۆشخانهکانی ئهمریكا، شهوی رابردوو بههۆی جهڵتهی مێشكهوه کۆچی دوایی کرد.