Heman Hussein Yaseen
06 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر - AA
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بڕیاردا بە دواخستنی دانیشتنی ژمارە (٩)ی ئاسایی خولی پاییزە بۆ کاتێکی دیکە.
لە راگەیەندراوێکی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان هاتووە "بڕیاردرا بەدواخستنی دانیشتنی ژمارە (٩)ی ئاسایی خولی پاییزەی ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمان بۆ کاتێکی تر، کە بڕیاربوو کاتژمێر (١١)ی پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠٢٠/١٠/٧، بەڕێوەبچێت".