شێخان
لە ١٥ی نیسانی ھەموو ساڵێك كە ھاوكاتە لە گەڵ چەژنی چووارشەمبا سوور ئیزدیەكان لە ھەرێمی كوردستان و سەرتاسەری جیھان ئەو رۆژە بە هەڵگیرساندنی ئاگر لە پەرستگەكانیان دەست پێدەكەن.
ئەمساڵ ئەم جەژنە وەك ساڵانی دیكە بەرێوە ناچێت ئەوان ئەمساڵ زیاتر وەك گردبوونەوەك بۆ ھاوخەمی لەگەڵ ئەو كەسانەی كچ و كوڕەكانیان لە دەست تێرۆریستانی داعش ماون بەرێوە دەبەن.
ئەم جەژنە كۆنترین چەژنی ئیزدییەكانە كە هەروەك ئەوان دەڵێن ئەم چەژنە ھەر لە دەستپێكی دروست بوونی جیھان ھەبووە و ھەر لە كۆنەوە خەڵكی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی لە دۆڵی دووئاوان ئەو جەژنەیان ھەبوو كە بابلییەكان بە ناوی جەژنی "ئەكیدو" و سومەرییەكان بە ناوی جەژنی "زاگموت" بەرێوەیان دەبرد.
بەرپرسی راگەیاندنی پەرستگەی لالش لوقمان سلێمان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو سەبارەت بەو جەژنە گوتی: "ئەم جەژنە لە نیسانەوە دەست پێ دەكات بەمانای ساڵی نۆی كە ھەر خێزانێكی ئیزدی لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە ھێلكە دەكوڵنێت و رەنگاورەنگی دەكات و ھەروەھا بۆ ئەم جەژنە شێخی گەورەی ئیزدیەكان لەگەڵ لیژنەی تایبەتی بەخۆی لە پەرستگە یەكەم ئاگر هەڵدەگیرسێنێت بەمەش پێشوازی لە سەری ساڵی ئیزدیەكان دەكات".
ھەروەھا گوتی: "جەژنی ئەمساڵ جیاوازترە لە ساڵانی دیكە بە ھەزاران كەسی ئیزدی لە دەست داعشن و بە دەیان كەسیش كوژراون ھەر بۆیەش ئەم جەژنە تەنیا وەك رێوەرەسم دەگێرین نەك وەك جەژن، تاكو لە یاد نەكرێت. ئەمساڵ كەس پیرۆزبایی جەژن لە ماڵەكانی یەكتر ناكەن بەڵام ھەموومان پێكەوە دوعا دەكەین كە دیلەكانمان ئازاد ببن".
پێشەمان بابە شێخ لە ئەنجوومەنی روحانی ئیزدییەكان بۆ ئاژنسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەم جەژنە پیرۆزترین و گەورەترین جەژنە كە بەرێوە دەچێت، ئەمساڵ بە ھۆی كارەساتی شنگال و قەیرانەكان لە كوردستان ئەنجوومەنی روحانی ئیزدیەكان بڕیاریداوە كە جەژن بەرێوەنەجێت و تەنیا رێوەرەسمەكان بەرێوە دەچن تاكۆ لە یاد نەكرێن".