هه‌ولێر
به‌بۆنه‌ی رۆژی ئه‌نفال ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی ناوچه‌ی گه‌رمیان، له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رهه‌مێكی شانۆییان پێشكه‌شكرد ئه‌و به‌رهه‌مه چه‌ند خووله‌كێكی خایاند سه‌رۆكی په‌رله‌مان یوسف محه‌مه‌د و ژماره‌یه‌كی زۆر په‌رله‌مانتارانی كوردستان ئاماده‌ی بوون.
ده‌رهێنه‌ری شانۆی "وه‌ڵاممان ده‌وێت"، رزگار فه‌قێ محه‌مه‌د راگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبیری بێت و هه‌ولێر پایته‌ختی گه‌شتیاری و دهۆك بووكی كوردستان بێت، ئه‌وا گه‌رمیانیش پایته‌ختی شۆڕش و به‌رخودان و ئاوادهنییه".
لە چوارده‌ی چواری 1987 پرۆسه‌ی ئه‌نفال، به‌چه‌ند قۆناغێك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی پێشووی عێراق دژ به‌گه‌لی كورد ئه‌نجامدرا. جگه‌له ئه‌نفالی كوردانی فه‌یلی و هه‌ڵه‌بجه 180 هه‌زار هاووڵاتی گه‌رمیانی رووبه‌ڕووی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال بوونه‌وه. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش تاوانی ئه‌نفالی دژی ناوچه‌ی گه‌رمیان به جینۆساید ناساند.