18 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2020
به‌غدا - AA
پێنج ئەندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تووشی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) بوون.
سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هۆشیار قه‌ره‌داغی له لێدوانێكیدا بۆ میدیای ناوخۆ رایگه‌یاند ''له‌نێو ئەندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، پێنج كه‌س تووشی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون''.
هۆشیار قه‌ره‌داغی باسی له‌وه كرد كه له‌نێو ئه‌وانی تووشی په‌تاكه بوون هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران لە بازنەی مووسڵ، مەحاسین حه‌مدون ده‌لی و علا ناشی و له‌یث دلێمی هه‌ن، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه به‌هۆی ئه‌و ره‌وشه‌وه دانیشتنەکانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راناگیرێن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئەندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، وحده جومه‌یلی له هه‌ژماری خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فیسبووک، تووشبوونی خۆی به په‌تاكه راگه‌یاند.
په‌رله‌مانتاری بازنەی مووسڵ مەحاسین حه‌مدون ده‌لی، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به یاوه‌ری پاسه‌وانه‌كانی به‌زۆر نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت و گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی.
سه‌ره‌ڕای هۆشداری به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه، مەحاسن حه‌مدون ده‌لی له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشت، دیمه‌نی جێهێشتنهكهشی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییدا ده‌نگدانه‌وه‌ی دروست كرد و ره‌خنه‌ی هه‌مه‌جۆری لێ‌گیرا.
ناسنامه‌ی كه‌سی پێنجه‌می تووشبوو به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.