Ali Makram Ghareeb
07 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2022
كه‌ركووك – AA
په‌یكه‌رتاش كامه‌ران نه‌جاڕ كه له شاری كه‌ركووك ده‌ژی به‌رهه‌می هونه‌ری له‌و به‌ردانه دروست ده‌كات كه له چه‌می خاسه كۆیان ده‌كاته‌وه، له رێگای بهرههمهكانیشهوه هه‌وڵ ده‌دات گوزارشت له‌و تهنگوچهڵهمانه بكات كه رووبه‌رووی وڵاته‌كه‌ی بوونه‌ته‌وه.
كامه‌ران نه‌جاڕی ته‌مه‌ن ٥٤ ساڵ كه هه‌ر له گه‌نجێتییه‌وه خولیای هونه‌ری په‌یكه‌رتاشی له سه‌ری داوه، ماوه‌ی ٣٧ ساڵه له پێشانگایه‌كی بچووك كه له گه‌ڕه‌كی درڤازا'ی شاره‌كه كردوویه‌تییه‌وه سه‌رقاڵی كاره هونهرییهكانییهتی.
نه‌جار به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه كاركردن له‌سه‌ر به‌رده‌كانی ئه‌و شاره‌ی تیایدا له دایك بووه و گه‌وره بووه هه‌ستێكی خۆشی پێ ده‌به‌خشێت.
كامه‌ران نه‌جاڕ به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌كانی چه‌می خاسه زۆر پته‌ون، گوتی: "به‌بێ گۆڕینی شێوه‌ی سروشتی به‌رده‌كان، كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌م، بۆیه هونه‌ردۆستان زۆر بهدڵیانن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌رده‌وام هاوسه‌ر و خانه‌واده‌كه‌ی زۆر هانی ده‌ده‌ن له كاره هونه‌رییه‌كانیدا و گوتی: "له رێگای دروستكردنی ئه‌و په‌یكه‌ر و كاره هونه‌رییانه هه‌وڵ ده‌ده‌م گوزارشت له كێشه‌كان و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كانی وڵات بكه‌م. به‌رده‌كانم له كاتی رۆیشتن به كه‌ناری چه‌می خاسه‌دا كۆ كردوونه‌ته‌وه".
- "پێویسته ده‌وڵه‌ت پشتیوانی له هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان بكات"
نه‌جاڕ به پێویستی زانی كه ده‌وڵه‌ت پشتیوانی له هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان بكات و گوتی: "ڕاسته له‌م ساڵانه‌ی دواییدا عێراق له دۆخێكی ناخۆشدایه، به‌ڵام پێویسته پشتیوانی له هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان بكرێت. له وڵاتانی وه‌ك فه‌ڕه‌نسا و ئیتاڵیاوه داوام لێ كرا كاریان له‌گه‌ڵدا بكه‌م، به‌ڵام من ده‌مه‌وێت هونه‌ر له وڵاتی خۆماندا به‌ره‌وپێش ببه‌م. ده‌مه‌وێت ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له‌ناویان بردوون به‌رهه‌م بهێنمه‌وه بۆ مۆزهخانهكانمان".
ئه‌م هونه‌رمه‌نده په‌یكه‌رتاشه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كاری له‌سه‌ر مه‌ڕمه‌ڕی سروشتیش كردووه، به‌ڵام دواتر نه‌خشه هونه‌رییه‌كانی خستووه‌ته سه‌ر به‌رده پته‌وه‌كانی چه‌می خاسه.
- "به‌رنامه بۆ ئه‌وه داده‌نێم پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌مه‌وه"
كامه‌ران نه‌جاڕ به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له كاتی ئه‌نجامدانی كاره هونه‌رییه‌كانیدا نازانێت كات چه‌ند خێرا تێده‌په‌ڕێت، گوتی: "به تایبه‌ت له‌م ١٠ ساڵه دواییدا به‌رهه‌مه‌كانم له ژمار نایه‌ن. به‌دڵبوونی به‌رهه‌مه‌كانم له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه زۆر دڵخۆشم ده‌كات.
تاكوو ئێستا به‌شداریم له پێنج پێشانگادا كردووه له سه‌رتاسه‌ری عێراق و چوار پێشانگای تایبه‌تیشم كردووه‌ته‌وه. به‌رنامه‌م بۆ ئه‌وه داناوه بۆ نیشاندانی ئه‌و په‌یكه‌ر و كاره هونه‌رییانه‌ی له به‌رده‌كانی خاسه دروستم كردوون، پێشانگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌مه‌وه".