Hawkar Yaseen M Amin Mohammed Amin
07 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2021
هەولێر - AA
پاپای کڵێسای کاسۆلیکی، پاپا فرەنسیس دوای سەردانەکەی بۆ مووسڵ و قەرەقۆش گەڕایەوە ھەولێر و دوای بەسەرکردنەوەی شارۆچکەی مەسیحیینشینی عەنکاوەش، دەچێتە یاریگای نێودەوڵەتیی فرانسۆ ھەریری و گوتارێک پێشکەیش دەکات.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، پاپا فرەنسیس لە سێیەم رۆژی سەردانەکەی بۆ عێراق، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و لەلایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لێکرا.
دواتر پاپا فرەنسیس لەلایەن سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لێکرا.
پاپا فرەنسیس دوای دیدار و کۆبوونەوەکانی لە ھەولێر بەرەو شاری مووسڵ بەڕێکەوت و لەوێ نزای بۆ قوربانییانی جەنگ کرد.
دواتر پاپا فرەنسیس سەردانی شارۆچکەی قەرەقۆشی کرد و لەوێ گوتاری قەداسەتی ئەنجیلۆس باوک-ی پێشکەش کرد و دواتریش بەرەو ھەولێر بەڕێکەوت و کەمێک پێش ئێستا گەیشتەوە ھەولێر.