Rawan Subhi Obaidullah
13 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2022
دھۆک - AA
بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزای شنگال، مەیسەر حەجی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند "بۆ ساڵی نوێی خوێندن ٢٠٢٢- ٢٠٢٣ چوار قوتابخانەی نوێمان کردووەتەوە کە دووانیان لە کەمپی پەنابەرانی دھۆکن و دووانەکەی دیکەش لە شنگالن، ئێستا ٥٦ قوتابخانە لە قەزای شنگال ھەن کە قوتابییان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢- ٢٠٢٣ تێیدا دەخوێنن و ژمارهيان زياتره له ٢٩ ههزار قوتابى و لهناو كهمپهكان زياتر ١٨ ههزار قوتابى ئێزدى ههن كه بههۆى رووداوهكانى شنگال تاوهكو ئێستا نهيانتوانيوه بگهڕێنه شنگل، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانيش سەرجەم پەرتووکەکانی بۆ چاپکردوون و ھیچ کێشەیەکیان نە لە شنگال و نە لە کەمپەکانی زاخۆ و سێمێل و شێخان لەو بوارەوە نییە و ئێستا سەرقاڵی دابەشکردنی پەرتووکی خوێندنین بەسەر قوتابییاندا".
خوێندنگهكانی شنگال له ٢٠١٤ و ٢٠١٥ لەلایەن داعش وێرانكران و زۆرینهیان رووخێنران، تهواوی مامۆستا و قوتابییەكان ئاوارهبوون، بهڵام لهگهڵ كۆنترۆڵكردنهوهی ناوچهكه و گهڕانهوهی بهشێك له خێزانهكان جارێكى تر له سنوورى ئيدارهى حكوومهتى ههرێمى كوردستان ئهو خوێندكارانه دهستیان به پرۆسهی خوێندن كرد.
بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزای شنگال ئاماژەی بەوەش کرد کە بۆ ساڵی نوێی خوێندن زیاتر لە ھەزار قوتابی پەیوەندی بە قوتابخانەکانی سنووری قەزای شنگال و کەمپەکان دەکەن و لە پۆڵی یەکەمی بنەڕەتی وەردەگیرێن و گوتیشی: "ئەمساڵ رێژەی دەرچوون لە پۆڵی شەشەمی ئامادەیی لە سنووری کەمپەکان و شنگال باش نەبوو، ئەویش بۆ چەندین ھۆکار دەگەڕێتەوە کە گرنگترینیان نەبوونی مامۆستای میلاک لە قوتابخانەکان، چونکە لەسەدا ٥٠ی مامۆستایانی شنگال مامۆستای ھەمیشەیین و دامەزراون و ئەوانەی دیکەش مامۆستای وانەبێژن، ھەر چەندە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێم درێغی نەکردووە".
مەیسەر حەجی گوتیشی: "لەبەر ناجێگری دۆخی شنگال قوتابی ھەبووە رۆیشتووە شنگال و دەوروبەری، بەڵام دواتر گەڕاوەتەوە کەمپەکان و تا ئێستا زیاتر لە ٢٩ ھەزار قوتابی ئاوارە لە سنووری پارێزگای دھۆک ماون و ناتواتن بگەڕێنەوە قوتابخانەکانی سنووری قەزای خۆیان، ھەروەھا زیاتر لە ٥٠ ھەزار قوتابی لە سنووری پارێزگای دھۆک ھەیە کە خوێندیان وەکو سیستەمی خوێندنی پەروەردەی عێراقە (خوێندیان بەزمانی عەرەبییە)، ھەروەھا زیاتر لە ١٥ ھەزار قوتابی پەنابەری سووریایی ھەیە".
مەیسەر حاجی ئاماژەی بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی خوێندنی خێرا بۆ ئەو قوتابییە ئێزدییانە کرد کە بەھۆکاری جیا جیا لە خوێندن بێبەش بوون و گوتی: "دوای سێی ئابی ٢٠١٤ کە داعش ھێرشی کردە سەر شنگاڵ زۆرێک لە قوتابییەکان لە خوێندن دابڕان و نەگەڕاونەتە خوێندنگاکان، بۆیە داواکارییەکی زۆر ھەبوو کە خوێندنی خێرا بۆ ئەو قوتابییانە بکڕێتەوە، وەزارەتی پەروەردەش لەسەر پێشنیازمان بۆ کردنەوەی قوتابخانەی خێرا رازیبوو بوو و بڕیارە بۆ ئەمساڵی خوێندن دوو قوتابخانەی خێرا بکڕێتەوە کە یەکێکیان لە کەمپی شارایە سەر بە قەزای سێمێل و ئەویشتریش لە کەمپی چەم مشکۆیە سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، مەرجی گەڕانەوەی قوتابییان بۆ خوێندنی خێرا ئەوەیە بۆ رەگەزی نێر لە جیاتی شەش ساڵی ئاسایییە تەمەنی ٩ ساڵ بێت تا ٢٢ ساڵی دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن بۆ رەگەزی مێ لە تەمەنی ٩ ساڵی تاوەکو تەمەنی ٢٣ ساڵی مافی خوێندنیان ھەیە. بەپێی سیستەمی خوێندنی خێرا لە جیاتی نۆ ساڵی قۆناغی بنەڕەتی قوتابییانی ئێزدی دەتوانن بە پێنج ساڵ بیبڕن و دواتر درێژە بە خوێندن بدەن لە قۆناغەکانی دواتر، ئەوانەشی بێبەش بوون بەھۆی گەورەیی تەمەن لە دەستپێکی قۆناغی خوێندن دەتوانن بگەڕێنەوە قوتابخانە".