Zana Natık Kerem
13 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2022
ھەولێر ــ AA
دەستەی دەستپاکی لە عێراق رایگەیاند کە لە میانی مانگی ئابی رابردوودا، ٧٥ فەرمانی دەستگیرکردن و بانگھێشتکردن بۆ لێکۆڵینەوە، بەتۆمەتی گەندەڵی بۆ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا دەرکراوە.
دەستەی دەستپاکی لە عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی مانگی ئابی رابردوودا، ٧٥ فەرمانی دەستگیرکردن و بانگھێشتکردن بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و بەتۆمەتی گەندەڵی بۆ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا دەرکراوە.
باسی لەوەشکردووە کە لە میانی مانگی ئابی رابردوودا، تیمەکانی سەربە دەستەی دەستپاکی، ٦٥ ئۆپەراسیۆنی دەست بەسەرداگرتنیان ئەنجامداوە، ھەروەھا ٣٠ تۆمەتبار لە کاتی ئەنجامدانی تاواندا دەستگیرکراون.
لە راگەیەندراوەکەدا، ھەروەھا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە مانگی ئابی رابردوودا، ١٠٦ بڕیاری ئیدانەکردنی دادوەریی دەرکراوە، ١٤٣ کەس بەبڕیاری دادگا سزادراون.
دەستەی دەستپاکی لە عێراق راشیگەیاندووە کە لە مانگی ئابی رابردوودا، ٦٨ دۆسیەی تایبەت بە ھەڵاتووان و بەتاڵانبردنی سامان رادەستکراون.