Burak Dağ, Ethem Emre Özcan
04 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2026
سەرەڕای ئاگربەست، سوپای ئیسرائیل دهستپێكردنی هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر باشووری لوبنان ڕاگهیاند.
سوپای ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کرد کە هێرشەکان ژێرخانی حزبوڵڵایان لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە ڕاگەیاندنەکانی لوبناندا بڵاوکراونەتەوە، هێرش كراوهته سهر شارۆچکەکانی بەراشیت، شەحور و تولین.
ئەو ناوچانهی گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئهفیغای ئەدرەعی هەڕەشەی هێرشکردنه سەری کردبوو، دەکەونە دەرەوەی ئەو ناوچانەی باشووری لوبنان کە لەژێر داگیرکاری ئیسرائیلدان.